لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
زۆربه‌ی خه‌ڵكی سوورن له‌سه‌ر كاركردن..وه‌پێشبڕكێی بۆ ده‌كه‌ن..هه‌ر كاتێك له جێگاێك بانگه‌واز بۆ ئه‌وه‌ی كه كرێكاریان ده‌وێ یان فه‌رمانبه‌ریان ده‌وێ...ئه‌وا ده‌بینین به هه‌زاران كه‌س پێشبڕكێی بۆ ده‌كه‌ن..به‌ڵام ده‌زانی شوێنكارێكی به‌تاڵ هه‌یه..كارێكی خوداییه..خوای گه‌وره بۆ هه‌موو جیهانی خستووه‌ته ڕوو...
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
Reveiwers: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم - پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له غه‌یری خوای گه‌وره ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و ویرده نا شه‌رعیانه‌ی كه گومڕاكان ده‌یكه‌ن.
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
دانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
Author: حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
له‌م نامێلكه‌یه خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له حه‌رامه فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه حه‌رام بونیان جێگر بوه به به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن زۆرێك له موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: رۆژان ڕه‌ئوف